سەیرکردنی یارییەکان، بچۆ نێو ئەزموونی جامی جیهانی لەگەڵ OMODA & JAECOO و ببە بە براوە!

سەیرکردنی یارییەکان، بچۆ نێو ئەزموونی جامی جیهانی لەگەڵ OMODA & JAECOO و ببە بە براوە!

هەواڵەکان
تەممووز 25, 2026

گەورەترین ڕووداوی تۆپی پێ لە جیهاندا ئێستا لە لوتکەدایە و جۆش و خڕۆشی بە ملیۆنان هاندەر لە سەرانسەری جیهاندا بەخشیوە. لە گەشتکردنی نێوان شارەکان بۆ ئامادەبوون لە یارییەکان، کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیان بۆ گەشتی ڕۆژانە و وێنەگرتن لە شوێنە بەناوبانگەکان بۆ ئاهەنگگێڕان، تا کەمپین لە دەوروبەری شار و تەماشکردنی بەکۆمەڵی یارییەکان، ئۆتۆمبێل بووەتە بەشێکی سەرەکی لە شێوازی ژیانی وەرزشیی ئەمڕۆدا.

گەورەترین ڕووداوی تۆپی پێ لە جیهاندا ئێستا لە لوتکەدایە و جۆش و خڕۆشی بە ملیۆنان هاندەر لە سەرانسەری جیهاندا بەخشیوە. لە گەشتکردنی نێوان شارەکان بۆ ئامادەبوون لە یارییەکان، کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیان بۆ گەشتی ڕۆژانە و وێنەگرتن لە شوێنە بەناوبانگەکان بۆ ئاهەنگگێڕان، تا کەمپین لە دەوروبەری شار و تەماشکردنی بەکۆمەڵی یارییەکان، ئۆتۆمبێل بووەتە بەشێکی سەرەکی لە شێوازی ژیانی وەرزشیی ئەمڕۆدا. لە زەمینەی ئەم وەرزی تۆپی پێیەدا، OMODA & JAECOO لەژێر دروشمی "بەرەودەوام یاری بکە و بە شانازییەوە درەوشاوە بە" پەیوەندی لەگەڵ هاندەراندا دەبەستێت و داوایان لێدەکات خولیای خۆیان بەیەکەوە پەرەپێبدەن. بە دیزاینی پێشەنگ، تەکنەلۆژیای هاوچەرخ و متمانەی بەرز، براندەکە ئامانجیەتی گەشتێکی ئاسوودە و پڕ لە جۆش و خڕۆش دابین بکات تا دەرفەت بە هاندەران بدات لەگەڵ خولیاکانیاندا بدەروشێنەوە.

هاوكات لەگەڵ گەشەسەندنی تۆپی پێ لە ئاستی جیهانیدا، شێوازی ئەزموونکردنی یارییەکەش لەلایەن هاندەرانەوە دەگۆڕێت، بابەتەکە تەنها ئامادەبوون لە یاریگاکاندا نییە، بەڵکو گەشتی نێوان شارەکان، ڕێگاکان و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانی دەرەوەی یاریگاکانیش دەگرێتەوە.

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پێداویستییە نوێیانەی گواستنەوە، OMODA & JAECOO پشت بە بەرهەمە هەمەجۆرەکانی دەبەستێت، بەتایبەت دوو مۆدێلی دیار کە OMODA C5 و JAECOO J7ن، تا چارەسەری گشتگیری گواستنەوە بۆ گەشتی ناو شار، سەرکێشییەکانی سروشت و ڕێگا دوورەکان بۆ هاندەرانی تۆپی پێ پێشکەش بکات.

مۆدێلی OMODA C5 وەک یەکەم مۆدێلی ستراتیژیی جیهانیی براندەکە، بەهۆی دیزاینی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیا ژیرەکانی، بووەتە هاوڕێیەکی نموونە بۆ ئەو هاندەرە گەنجانەی حەز بە گەشتی نێوان شارەکان و هاتوچۆی ناو شار دەکەن.

ئەم ئۆتۆمبێلە ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندی و دەربڕینی کەسایەتییە و بە تەواوی لەگەڵ خواستەکانی نەوەی نوێدا دەگونجێت، بەجۆرێک هەموو گەشتێک دەکاتە بەشێک لە ئەزموونی وەرزی تۆپی پێ.

لە لایەکی ترەوە، JAECOO J7 چارەسەرێکی گشتگیرتر بۆ ئەو هاندەرانە پێشکەش دەکات کە حەزیان لە گەڕان، گەشتی ڕێگای دوور و سەرکێشیی سروشتە. ئەم ئۆتۆمبێلە وەک ئۆتۆمبێلێکی بەهێز و شیک بۆ ڕێگا سەختەکان (Off-road) دیزاین کراوە و هاوسەنگییەکی بێوێنە لە نێوان جوانیی ناو شار و توانای ڕێگا سەختەکاندا دروست دەکات، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لە سنوورە باوەکان تێپەڕن و هەموو گەشتێکی وەرزشی بکەنە ئەزموونێکی لەبیرنەکراو.

هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەی هاندەرانی تۆپی پێ بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی گەورەترین ڕووداوی وەرزشیی جیهان، کۆمپانیای جەميل مۆتۆرز، دابەشکاری فەرمیی OMODA & JAECOO لە عێراق، بە شانازییەوە ئەزموونێکی تایبەت ڕێکدەخات لە ڕێگەی چالاکییەکانی تۆپی پێ لە ناحیەی عەنکاوە ئەربیل ئەڤینیو (Erbil Avenue) و یاریگای (ئەکاد) بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق بۆ جامی جیهانی.

چالاکییەکانمان تۆپی پێ، کاتبەسەربردنی خۆش و سودبەخشی تایبەت کۆدەکەنەوە، و دەرفەت بە سەردانیکەران دەدەن مۆدێلە نوێیەکان ببینن و سود لە ئۆفەرە تایبەتەکانی ئەم وەرزە وەربگرن.

وەک بەشێک لە کەمپینەکە، هەر کڕیارێک کە ئۆتۆمبێلێکی OMODA یان JAECOO بکڕێت، سوودمەند دەبێت لە پاکێجی خاوەندارێتیی تایبەت کە خزمەتگوزاریی سیانەی (خزمەتگوزاریی دەوری) بەخۆڕایی بۆ ماوەی 3 ساڵ یان 45,000 کیلومەتر لەخۆدەگرێت.

سەرباری ئەمەش، تومبولایەکی (Tombola) تایبەت بۆ بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی نوێی OMODA C5 ڕاگەیەندراوە. ئەو سەردانیکەرانەی پلیتی چالاکییەکە دەکڕن و لە کۆمپانیای جەميل مۆتۆرز تۆمار دەکەن، ناویان دەچێتە تومبولا گەورەکەوە.

بەڕێز (کەمال سوڵتان)، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای جەميل مۆتۆرز لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە تۆپی پێ لە ڕێگەی ساتەوەختە لەبیرنەکراوەکانەوە خەڵک کۆدەکاتەوە، و هیوای خواست ئەم چالاکییانە ئەزموونێک دروست بکەن کە لە یارییەکە گەورەتر بێت و هاوکات دەرفەتی بردنەوەی ئۆتۆمبێلێکی نوێ بە سەردانیکەران ببەخشێت.

سەردانیکەران دەتوانن زانیاریی زیاتر دەربارەی ئۆتۆمبێلەکان بزانن، قسە لەگەڵ تیمی پسپۆڕانمان بکەن و داوای تاقیکردنەوەی لێخوڕین بکەن. بۆ بەشداری لە تومبولاکەدا، تەنها پێویستە پلیتی چالاکییەکە بکڕن، سەردانی کۆمپانیای جەميل مۆتۆرز بکەن و زانیارییەکانیان تۆمار بکەن. براوەکەش لە کۆتایی چالاکییەکەدا بە شێوەی پەخشی ڕاستەوخۆ ڕادەگەیەندریت.

دەربارەی OMODA & JAECOO

براندی OMODA & JAECOO براندێکی جیهانی و گەنجانەیە کە بە دیدگا و دروشمی "هاوبەشی لە دروستکردنی ژیانێکی جوانتر لەگەڵ گەنجاندا" کاردەکات. براندەکە ئامانجیەتی پێشەنگایەتیی پۆلێنی ئۆتۆمبێلە کرۆسئۆڤەرەکان بکات لە ڕێگەی پێشکەشکردنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، دیزاینی شیک و چارەسەری هاوچەرخی گواستنەوە بۆ نەوەی نوێ.

لە ئەنجامی تێگەیشتنی قووڵ بۆ پێداویستییەکانی کڕیاران، براندەکە تەنها لە ماوەی سێ ساڵدا گەیشتە فرۆشتنی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێل، کە ئەمەش یەکێکە لە خێراترین تۆمارەکانی گەشەسەندن لە پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی جیهانیدا. ئەمڕۆ OMODA & JAECOO لە 70 بازاڕی جیهانیدا بڵاوبووەتەوە.

کۆمپانیای جميل الدرب (Jameel Al Darb) دابەشکاری فەرمیی OMODA & JAECOOیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.