

لەسەردەمی ئێستادا کە گۆڕانکاریەکان بەخێرایی ڕوودەدەن، بەم پێیەش پیشەسازیی ئۆتۆمبێل بەناوبەندی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتیدا تێپەڕ دەبێت. و خواستی نەوەی تازەی کڕیارەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو گەنجتربوون دەچێت، و داواکارییەکانیان زیاتر تایبەتمەند دەبن، بۆیە ئەرکی سەرەکی ئۆتۆمبێلەکان لە گواستنەوەی سادە تێپەڕیوە، بەڵکو جۆر و بڕاندی ئۆتۆمبێڵ بووەتە ڕەنگدانەوەی شێوازی ژیان و ئاواتە کەسییەکانی کڕیارەکان.
لەگەڵ ئەم شەپۆلی گۆڕانکارییەدا براندەکانی OMODA & JAECOO سەریان هەڵدا بۆ ئەوەی تازەترین ئۆتۆمێڵی سەردەمانە کە پشت بە تەکنەلۆژیا و دیزاینی نوێ و ئەزموونی بەکارهێنەران دەبەستێت، نەک هەر سوود لە تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانی ئۆتۆمۆبێل وەردەگرن بۆ دروستکردنی دوو بڕاندی سەرەکی کە بریتین لە OMODA و JAECOO ، بەڵکو بە قووڵیش تێکەڵ بە بازنە کلتورییە جۆراوجۆرەکان و بوارە کەسییەکان دەبن لە ڕێگەی O-LAB و J-LANDـەوە، بەمەش دەرفەتی بێسنوور بۆ هاتوچۆی داهاتووی بەکارهێنەران دروست دەکەن.
پەیامی OMODA: ئامانجی ئەوەیە ببێتە بڕاندێکی پێشەنگ لە داهاتووی ئۆتۆمبێلەکانی وزەی نوێ (NEV)، و ئۆتۆمبێلی کرۆسئۆڤەری مۆدێرن و داهاتووکار پێشکەش بکات کە تەکنەلۆجیا، دیزاین، تایبەتمەندکردن و شێوازی ژیانی نەوەی نوێ پێکەوە کۆبکاتەوە. پەیامی JAECOO: ئامانجی ئەوەیە چەمکی ئۆتۆمبێلەکانی SUV پەڕەپێبدات لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی شایستەیی، هێز، ئەدا و توانای ڕێگە سەختەکان ئۆف - ڕۆد، هاوکات لەگەڵ گونجانی تەواو لەگەڵ ژیانی هاوچەرخی شارەکاندا.


دیدگای سەرەکی و پێشەنگی OMODA & JAECOO بریتییە لە هاوبەشیکردن لە درووستکردنی ژیانێکی باشتر بۆ گەنجەکان، و پەیامەکەیان بریتیە لە دووبارە داڕشتنەوەی داهاتووی هاتووچۆی زیرەک و بەردەوام. لەبەر ئەوەی وەک دوو براند کە تەواوکەری یەکترن لەژێر چەتری کۆمپانیای (Chery International) کار دەکەن، و جەخت دەکەن لە داهێنانی ئەزموونێکی تەواوو کە مڕۆڤ و ئۆتۆمبێل و ژیان بەیەکەوە ئاوێتە بکات، هەر بڕاندێک بە شێوازی تایبەتی خۆی.

